دەربارەى دامەزراوە

مردوثا:

سەکۆى ئەلیکترۆنى ڕاگەیاندنە ، بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان دایمەزراندوە ، بۆ ئەوەى ببێتە پەنجەرەیەک بۆ سەیرکردنى جیهانى گەورە ، و دەرگاى شەرعى بەردەوام بۆ لە خۆگرتن و نیشاندان و بڵاوکردنەوەى نووسین و داهێنانەکانى ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەدیب و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و ئاکادیمییەکان ، و گشت داهێنەران لە بوارى ڕۆشنبیرى و کەلەپوور و هونەرى سریانى دا ، لە ڕۆڵەکانى گەلەکەمان و ئەوانى تر ، لە گرنگیپێدەران بە جەختکردن بە گرنگى ئامادەبوونى ڕۆشنبیرى سریانى و زۆرى میراتە بە نرخەکەى .

بۆ پەیوەندى کردن لە ( مردوثاى ئەلیکترۆنى ) و کاراوانى ڕۆژنامەگەرى ( مردوثاى لاپەڕ ) بۆ زانیارى پێدانى گشتى بە بێ جیاکارى ، لە سەر ڕۆشنبیرى و شارستانیەت و کەلتوورەکەمان ، وەهەروەها لەسەر دەنگوباسى رووداو چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە ئێستاو داهاتوودا .

دامەزراوە :

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان  عیراق لە ساڵى ٢٠٠٧ دامەزراوە ، لە ناو پێکهاتەى هەیکەلى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان ، و پاشکۆى ( بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى  ئاشوورى پێشتر ، لە هەولێر )  لە عەنکاوە ، و لە شووباتى ٢٠٠٨ دەست بەکاربوو ، و ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتى لە خۆ دەگرێت : بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى  دهۆک و بەڕێوەبەرایەتى    کە لەپوور و مۆزەخانەى سریانى لە عەنکاوە .

بەڕێوەبەرایەتى دەستى کردووە بە ڕێکخستنى زنجیرەیەک لە رووداوى ڕۆشنبیرى ساڵانە : هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى ، زنجیرەى لێکۆڵینەوە لەسەر ڕۆڵى سریان لە ڕۆشنبیرى عیراقى ، زنجیرەى  لێکۆڵینەوە دەربارەى زمانى سریانى ، ڤیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى و ژماریەک پیشانگاى هونەرى و وانەى ڕۆشنبیرى بۆ بژاردەیەک لە ئاکادیمى و رۆناکبیرە بە ناوبانگەکان . وەهەروەها بەڕێوەبەرایەتى بەردەوام بووە لەسەر چاپکردنى چاپەمەنییە گرنگ و جیاکراوەکان لە ژێر ناونیشانى ( زنجیرەى ڕۆشنبیرى سریانى ) ، وەهەروەها دەرکردنى گۆڤارى ( بانیبال ) کە لە ٢٠١٠ وەستاوە ، بەڵام لە داهاتووێکى نزیکدا دەست دەکرێت بە دەرکردنى لەگەڵ ڕۆژنامەى ( مردوثا ) ى وەستاوە .

دامەزراوەکانمان

کتێبخانەى ڕۆشنبیرى سریانى

کتێبخانەى ڕۆشنبیرى سریانى ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانییە ، و بەیەکێک لە گرنگترین کتێبخانە پسپۆرەکان لە هەرێمى کوردستان هەژماردەکرێت ، بەڵکو سەرچاوەیەکى گرنگ و بێهاوتایە لە عیراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ خوێندکاران و لێکۆڵەڕان لە ڕۆشنبیرى سریانى ، لەم ساڵانەدا پێشڤەچوونى بە خۆدیوە و دەوڵەمەندکراوە بە زۆر لە پێداچونەوەکان و دایکانى کتێب ، وەهەروەها خۆل و سەرچاوەى دەگمەن ، بە ڕێگاى کڕین لە پیشانگاکانى جۆراوجۆرى کتێب لە ناوخۆ و دەرەوەى عیراق ، و ئەوەى بە ئاسانى بە دەست نەکەوتبێت چاپ دەکرێن یاخود بە بەرگ دەکرێن بۆ ئەوەى بکەونە دەست لێکۆڵەر و خوێندکاراندا ، کتێبخانەى بەڕێوەبەرایەتى شانازى دەکات بەوەى کە ڕەفەکانى بە زیاتر لە پێنج هەزار کتێب لە خۆ دەگرن لە بابەتى پسپۆر بە ڕۆشنبیرى گەلەکەمان

مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى :

مۆزەخانەو کەلەپوورى سریانى گرنگى و تایبەت مەندى خۆى هەیە ، چونکە یەکەم و تاقانەیە لە هەرێمى کوردستان و عیراق ، کە پسپۆرە لە پاراستن و چاککردن و پیشاندانى ئەوەى تایبەتە بە کەلتوور و ڕۆشنبیرى و هونەرى و فۆلکلۆرى ڕۆڵەکانى گەلەکەمان ، بابەتى و نا بابەتى ، بە لە خۆگرتنى جل و بەرگى فۆلکلۆرى و کەل و پەلى کەلتوورى و، وەهەروەها ئەو هۆڵە ڕۆشنبیرییەى کە وێنە و ژیاننامەى بژاردەیەک لە گرنگترین رائیدەکانى ڕێنساسى نەتەوەى و ڕۆشنبیرانى گەلەکەمانى تیایە ، وەهەروەها شوێنە جیاکراوەکەى کە بەسەر (تل قصرا) ى شوێنەواریدا دەڕوانێت لە عەنکاوە ، و کۆنترین کەنیسە ( مار گورگیس ) .

ووتارى بەڕێوەبەرى گشتى

ئێمە ئەمڕۆ لە سەردەمێکى نوێ لە کاروانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانیدا دەوەستین ، بەو هیوایەین کە پڕ بێت لە کاروچالاکى لە گشت بوارێکدا ، و لە پلانمان دا هەیە کە ساڵی ٢٠٢٢ نایاب و جیاکراوە و پڕبێت لە داهێنان ، بە دوایدا ساڵانى زیاتر بێت لە داهێنان ، بە هەماهەنگى ڕۆلەکانى گەلەکەمان کلدانى سریانى ئاشوورى ، و هاندان و پشتگیرى وەزارەتەکەمان ، وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان کە هەردەم هاندەرمان بووە سەرەڕاى بارودۆخى قەیرانى دارایى و پاشهاتەکانى دا .

وەک دامەزراوەییکى ڕۆشنبیرى ، لەیەک ئاستدا لەگەڵ هەمووان دەوەستین ، و دەرگاکانمان بە ڕۆى هەمووان کراوەن ، ڕۆشنبیران و ئەدیبان و شاعیر و هونەرمەند ، و کردنەوەى لاپەڕەییکى نوێ و تێپەڕاندنى هەڵەکانى ڕابردوو ، سیاسەتى نوێى بەڕێوەبەرایەتى کرانەوە و قبولکردنى جۆراوجۆرە ، کە گەنجینەیکى بە نرخە و ڕۆشنبیرییەکەمان دەوڵەمەند و دەسکەوتەکانى زیاتر دەکات ، و چالاکییەکانمان تەنها بوارى کلاسیکى ناگرێتەوە ، بەڵکو هانى هەموو دروستکەرانى ناوەڕۆک دەدەین ، بەتایبەتى لاوان و لە پلەى یەکەمى پایەى کارەکانماندا هانى نەوەى نوێ بدەین بۆ گرنگى دان بە ڕۆشنبیرى و شارستانیەت و کەلتوورى گەلەکەى ، و سەیرى داهاتووى بکات بێ ئەوەى قوڵی ڕەگەکانى کە لە زەوى نهرین دا چەسپێندراوە لە بیر بکات .

كلدو رمزي اوغنا
بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى