بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ئەندامی پەرلەمانی عێراق کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا دەکات

ڕۆژی دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێز ڤان شەوقی گلیانا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، لە بەرێوەبەرایەتی گشتی لە عەنکاوە، پێشوازی لە بەڕێز کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی پێشوو و ئەندامی ئێستای پەرلەمانی عێراق کرد، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی سۆیانایە.

سەردانەکەش بە مەبەستی پێشکەشکردنی پیرۆزباییە بۆ بەڕێوەبەری گشتی بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی.

لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان فراکسیۆنی سۆیانا و بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کردەوە بۆ پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی دیمەنی ڕۆشنبیری گەلەکەمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link