ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، لە هۆڵی مۆزەخانەی سریانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، میوانداری دانیشتنێکی دیالۆگی تایبەت بە گەشتیاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، کە لەلایەن نووسەر سەعید شەمایە پێشکەشکرا.
لە میانی دانیشتنەکەدا، نووسەر سەعید شەمایە تیشکی خستە سەر گرنگی وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانی سەر بە گوندەکانی گەلەکەمان لە دەشتی نەینەوا و هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە پێویستی ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانى گەلەکەمان لە ئەمریکا و دەرەوەی وڵات بۆ وەبەرهێنانێکی گونجاو لە ناوچە گەشتیارییەکان کە دەکەوێتە ناو گوند و شارۆچکەکانی گەلەکەمانەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی گەشتیاری دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کرێکاران و گەنجانی ئەو ناوچانە، ئەمەش پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی خۆیان بە زەوییەکانیانەوە بچەسپێنن و کۆچ نەکەن.
دانیشتنەکە بەشداریکردنی بەرفراوانى هە بوو لەلایەن ئامادەبووانەوە، و پرسیاری زۆریان خستەڕو و جەختیان لەوە کردەوە کە وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاریدا بۆ مانەوەی گەلەکەمان لەسەرخاکە مێژووییەکەى لە عێراق و هەرێمی کوردستان زۆر پێویستە.













