ڕۆشنبیرى سریانی سەردانی ئەکادیمیای کۆمەڵایەتی دەکات و پیرۆزبایی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی لێدەکات.

ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، شاندێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانى، سەردانی سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی عەنکاوەیان کرد بۆ پیرۆزبایی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی. شاندەکە لەلایەن جەلال حەبیب سەرۆکی دەستەی کارگێڕی سەنتەرەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازییان لێکرا.
شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێوەبەری گشتی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەبە مەبەستى پێشکەشكردنى پیرۆزبایی بە دەستەی کارگێڕی ،و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە خزمەتکردنی گەلەکەماندا.
لە میانی دیدارەکەدا، ئۆغنا ڕۆڵی ناوەندی ئەکادیمی کۆمەڵایەتی لە بۆنە و فێستیڤاڵەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانیدا بەرز نرخاند، وجەختی لە گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە چالاکییە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا کردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەمیشە کراوەن بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو دامودەزگاکان بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی واقیعی ڕۆشنبیری گەلەکەمان.

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap