ڕۆشنبیرى سريانى بە سەردان ڕۆلی دامودەزگاکان لە عەنکاوە بەرز دەنرخێنێت

ڕۆژی دووشەممە 22ی 1ی 2024، شاندێکى بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بە سەرۆکایەتی بەرێوەبەری گشتی، کلدۆ ڕەمزی أوغنا، سەردانی ژمارەیەک دامودەزگا فەرمییەکانى لە عەنکاوە کرد، بەمەبەستی سوپاس و پێزانینیان بۆ هەوڵەکانیان لە… پشتگیریکردنى لە فیستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوا کە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمى ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەچوو.
سەردانەکە بۆ هەریەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایش عەنکاوە، سەرۆکایەتی شارەوانی عەنکاوە، بەشی چاککردنەوەی کارەبای عەنکاوە و بەشی هاتوچۆی عەنکاوە، لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دامەزراوانە، أوغنا ڕۆڵی گەورەی ئەوانی لە سەرکەوتنی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە بەرز نرخاند ، ومیتاڵى پێزانینی پێشکەشیان کرد وەک ڕێزێگرتنێک بۆ هەماهەنگییان.
لە میانەی ئەو سەردانانەی کە شاندی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامیاندا، أوغنا جەختی لە گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوەکان کردەوە بۆ سەرکەوتنی ئەو جۆرە بۆنە گشتیانەی کە ساڵانە لە عەنکاوە بەڕێوەدەچن.
شاندی سەردانکەر بریتی بوون لە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی أوغنا، ئەندامی دەستەى باڵای فێستیڤاڵەکە، سەرمەد جەلال و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap