ئیدارەی فيستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە بەردەوامە لە سەردانکردنی دامودەزگاکانی عەنکاوە

بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بەردەوام بوو لە سەردانیکردنی ژمارەیەک دامەزراوە ى فەرمی عنكاوه، بەمەبەستی پێشکەشکردنى سوپاس و پێزانینی بۆهەوڵەکانیان لە پاڵپشتیکردنی فیستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە، کە لە کانوونى یەکەمى ساڵی ڕابردوو.
ئەو شوێنانەى کە شاندەکە بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی أوغنا سەردانیکردن ، لە ڕۆژی سێشەممە 23ی 1ی 2024، بریتی بوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستی هەولێر، بەرگری شارستانی عەنکاوە، بەشی ئاو و ئاوەڕۆی عەنکاوە، جگە لە کۆمپانیای بەرزا، أوغنا لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەم دامەزراوانە ڕۆڵی گەورەیانى بەرز نرخاند، لە سەرکەوتنی چالاکییەکانی فيستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە، ومیتاڵى پێزانینی پێشکەش کرد ن وەک ڕێزێک بۆهاوئاهەنگییان .
لە میانەی ئەو سەردانانەی کە شاندی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامیاندا، ئۆغنا جەختی لە گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوەکان کردەوە بۆ سەرکەوتنی ئەو جۆرە بۆنە گشتیانەی کە ساڵانە لە عەنکاوە بەڕێوەدەچن.
شاندی سەردانکەر بریتی بوون لە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی أۆغنا، ئەندامی دەستەى باڵای فێستیڤاڵ ، وسرمد جەلال و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap