ئوغنا پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ڕۆژنامەنووسانی گەلەکەمان دەکات

ڕۆژی هەینی ٣ی ئایاری ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسان و پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندنى گەلەکەمان کرد، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، کە جیهان لە 3ى مانگی ئایارى هەموو ساڵێکدا یادى دەکات.
ئۆغنا لە پیرۆزبایی خۆیدا ڕایگەیاند، “ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو دامەزراوە میدیاییەکانمان دەکەین، هەوڵی هەموو ئەو کەسانەی کە بەرپرسن یانیش کاری تێدا دەکەن بەرز دەنرخێنین، هیوادارین ئەم دامەزراوانە لە توانا و ئەدای خۆیاندا بەرەو ئاستی جیهانی بەرزببنەوە و لە هەمووی گرنگتر گەیاندنی هەواڵ و ڕاستییەکان وەک خۆی، دوور لە لایەنگری”، ئاماژە بەوە ش دەکات کە “ئەمڕۆ شەهیدانى وشەى ئازادى لە هەر شوێنێکمان لەبیرە بە تایبەتی شەهیدی ڕۆژنامەگەری سریانی ، ئاشور یوسف بەیت خەربووت، و هەموو پێشەنگەکانی کە قوربانییان دا لە پێناو گەیاندنی ڕاستییەکان و بەرگریکردن لە پرس و دۆزى گەلەکەیان”.
ئۆگنا پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە “بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسەکانمان لە پەیڕەوکردنی شێوازی کاری ڕۆژنامەوانی هۆشیار و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلەکەمان و ئیرادەی ئازادیان بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە لەسەر خاکی باوباپیرانیان بژین.”
شایانی باسە کە جیهان ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ٣ی ئایاری هەموو ساڵێک یادى دەکاتەوە، کە ڕۆژێکە لەلایەن ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (یونسکۆ) دیاری کراوە، بۆ یادی پەسەندکردنی جاڕنامەی مێژوویی ویندۆک، کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسانی ئەفریقی لە ٣ی ئایاری ١٩٩١ بەڕیوەچوو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap