ئوغنا پێشانگەی ئەکادیمیای هونەری ئۆرنینا لە عەنکاوە دەکاتەوە

ڕۆژی هەینی 17ی ئایاری 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، پێشانگەی هونەری کردەوە کە لە پەراوێزی یەکەمین مەراسیمی ساڵانەی ئەکادیمیای هونەری ئۆرنینا بەڕێوەچوو، لە هۆڵی ئۆریڤ لە عەنکاوە.
لە مەراسیمەکەدا چەند نمایشێک ئەنجامدران کە خوێندکارانی ئەکادیمیا بەشداریان تێدا کرد، جگە لە نمایشی تاکەکەسی لەلایەن خوێندکارانی دەرچووی ئەکادیمیا، هەروەها پێشانگایەکی هونەری کە دەیان خوێندکاری ئەکادیمیای تێدا بەشداربوون.
شایەنی باسە ئەکادیمیای ئۆرنینا کە بنکەکەی لە شاری عەنکاوەیە، خولی وێنەکێشان و مۆسیقا لەسەر ئامێرە جۆراوجۆرەکان و هونەرە نمایشییەکان و دەنگ پێشکەش دەکات، جگە لە فێربوونی هەموو جۆرە سەمایەک بەتایبەتی بالێ و هەموو هونەرەکانی تر.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap