ئۆرکێسترای کنارا بە پێشکەشکردنی کۆنسێرتەکەی لە شاری هەولێر، هەوڵەکانی ڕۆشنبیری سریانی بەرز دەنرخێنێت

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژى چوارشەممە 10ی تەمموزی 2024، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی گشتى لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە شاندی ئۆرکێسترای سریانی کناراى شارى بەخدێدا بە سەرۆکایەتی قەشە دورەید بەربەر کرد .
سەردانەکە بۆ بەرز نرخاندنی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بوو لە پاڵپشتیکردنی ئۆرکێسترای کنارا و میوانداریکردنی بۆ زیندووکردنەوەی کۆنسێرتەکەی، کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ڕابردوو، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مۆسیقا، لە هۆڵى بیشەوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە هەولێر بەڕێوەچوو.
ئۆغنا لە میانی دیدارەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی چالاکییە مۆسیقیەکانی گەلەکەمان بەتایبەت ئۆرکێسترای کنارا کە بەرپرسیارێتی پاراستنی مۆسیقای سریانی و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو لە ئەستۆ گرتووە.
شایەنی باسە، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگى بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، میوانداری ئۆرکێسترای سریانی کنارا ی کرد، بە کۆنسێرتێک کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مۆسیقا سازکرا،و دەکەوێتە ٢١ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکەوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap