ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەشداری لە ئاهەنگى کونسوڵخانەی گشتی ڕووسیا لە هەولێر کرد، کە بە بۆنەی ٨٠ ساڵەی سەرکەوتنی ڕووسیا بەسەر نازیزییەکان لە جەنگی جیهانی دووەمدا.
لە مەراسیمەکەدا کەسایەتییە حکومی و فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قەداسەتى مار ئاوای سێیەم ڕوێل، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتى ئاشوورى لە عێراق و جیهان و هەروەها شاندی دیپلۆماسی لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
شایانی باسە کە فیدراسیۆنی ڕووسیا لە ٩ی ئایاری هەموو ساڵێکدا ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر نازییەکان ، یادی سەرکەوتنى بەسەر ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانی دووەمدا دەکاتەوە.






