ئۆغنا بەشداری لە کۆتایی وۆرکشۆپی بەهێزکردنی لاوانی دەشتی نەینەوا لە شاری هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 18ی شوباتی 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەشداری کرد لە کۆتایی وۆرک شۆپی ڕاهێنان کە لەلایەن ڕێکخراوی نێردراوانی بچووکەوە لە شاری هەولێر ڕێکخرابوو، کە تیایدا نینب لاماسسو وتارێکی پێشکەش کرد،و ئامانج لە ئەنجامدانى ئەم ورکشۆپە بەهێزکردنی ژمارەیەک گەنجانی دەشتی نەینەوا لە بواری بەڕێوەبردنی کار و پڕۆژەی بچووک.
وۆرک شۆپەکە لەلایەن دامەزراوەی سالتی هۆڵەندییەوە پاڵپشتی کرا و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، ڕێکخەرانی وۆرکشۆپەکە باسیان لە تەوەری “پلاندانانی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی کار” کرد، کە چەمکەکانی پلاندانانی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی کار و دروستکردنی پڕۆژەی نوێ و داهێنەرانە لەخۆگرتبوو، تاكو لە دەشتی نەینەوا بەدییان بێنن، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی گەنجان.لە پاراستنی مانەوەیاندا.
لە پەراوێزی وۆرکشۆپەکەدا، ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە “مانەوە پەیوەستە بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و پێویستی بەهێزکردنیان لە بواری کاردا، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکی و گرنگەکان بۆ ئەوەی تاک بە خاکەکەیەوە بچەسپێت و ئایندەیەک بۆ ئەو گەنجانە دروست بکەن کە لە ناوچە مێژووییەکانیانن لە دەشتی نەینەوادا”.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا بەشداری کرد لە دابەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووان.
شایانی باسە ڕێکخراوی نێردراوانی بچووک بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدان ڕێکخراوێکی ناوخۆییە و لە بەشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە حکومەتی ناوەند و هەرێمدا تۆمارکراوە، لە ساڵی ٢٠١٤ دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی دەشتی نەینەوا لەلایەن داعشەوە دامەزراوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap