بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک، پێنجشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، درێژەی بە گەشتەکەیدا بۆ کۆماری لوبنان، سەردانى بەرپرسی بزووتنەوەی نیشتمانپەروەری ئازاد و وەزیری دەرەوە پێشوو باسیل جوبران لە ماڵەکەی خۆی لە بەیازە کرد.
لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوکاری وهاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات کردەوە، هەروەها کارکردن بۆ زیادکردنی پەیوەندی نێوان ناوچە جۆراوجۆرەکانی مەسیحییە ڕۆژهەڵاتییەکان لە بوارەکانى کولتووری و کۆمەڵایەتی و گەشتیاری دا.
