ڕۆژی شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، سەردانی جێگری گشتی پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتى ئاشووری ، میترۆپۆلیتى ئیبارشییەى ئوسترالیا، نیوزلەندا و لوبنان مار مێلێس زیا كرد، بە یاوەری شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو، کە بریتی بوون لە ئەدیب گۆگا، وعادل دەنۆ.
هەر دوو لایەن باسیان لە واقیعی ڕۆشنبیری سريانى لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، جگە لەوەی باسیان لە چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کرد لە بوارە جیاوازەکان و لە ناوچە جیایاکى گەلەکەمان لە وڵاتەدا.
لە کاتێکدا ئۆغنا ستایشی کارەکانی مار مێلێس زیا کرد لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی خوێندن بە زمانی دایک و دامەزراندنی قوتابخانە بۆ منداڵانى گەلەکەمان لە ئوسترالیا، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کراوەیە بۆ هاوکاریکردنی هەموو تاک و دامەزراوەکانى گەلەکەمان لە عێراق وتاراوگە، بۆ بەرزکردنەوەی واقیعی کولتووری و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەروەردە بە زمانی دایک و گەشەسەندنی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سۆرایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەوە لەگەڵ خەڵکی گەلەکەمان لەوێ.