ئۆغنا سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی مار نەرسای ئاشوورى مەسیحی ئوستورالیا دەکات

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا، بە یاوەری شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆلێکۆڵینەوە و توێژینەوەى ئایندە، کە بریتی بوون لەئەدیب کوکا، عادل دەنۆ و مەدحەت ئەلبازی، سەردانى ئامادەیی مارنەرساى ئاشووری مەسیحى لە شارەکە كرد.
شاندەکە لەلایەن ڕێبەری ڕۆحانی قوتابخانەکە،قەشە شموێل شموێل و بەڕێوبەری قوتابخانە، ئەدوەر دنخا پێشوازییان لێکرا، وگەشتێکیان بۆ بەش و تاقیگەکانی قوتابخانەکە کرد و ئاگاداربوون لە ئەزموونی فێرکردنی زمانی سریانی لەوێ ئوغنا سەرسامی خۆی بۆ وانەوتنەوە بە زمانى دایک (سریانى) لە قوتابخانەکە دا دەربڕى، وجەختی لەسەر گرنگی فێرکردنی زمانى دايك بۆ نەوەکانی داهاتوو کردەوە بۆ پاراستنی لە لەناوچوون، بەتایبەتی لە وڵاتانی ڕەوەندی دوور لە نیشتمان.
هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کراوەن بۆ هاوئاهەنگى کردن لەگەڵ هەموو تاک و دامەزراوەکانی پەیوەست بە گەلەکەمان لە عێراق وتاراوگە، بۆ کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی ڕۆشنبیری سریانی و پەرەپێدانی دا.
شایەنی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سورایا، سەردانی شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆشنبیری و دیمەنی هونەری گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە کە ئەو لەگەڵ خەڵکی رەوەندى گەلەکەمان لە ئوسترالیا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap