ئۆغنا سەردانی قوتابخانەی ئورهاى زمانی کلدانی لە سیدنی دەکات

بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەیاوەری شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە کە پێکهاتبوون لە ئەدیب گۆگە، عادل دەنۆ و مەدحەت ئالبازی، سەردانی قوتابخانەی ئۆرهای بۆ فێرکردنی زمانی کلدانی لە شاری سیدنی ئوسترالیادا كرد، کە نزیکەی ٢٠٠ خوێندکارە لە خۆدەگرێت.
شاندەکە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە، مەیسون یەڵدا و ستافی مامۆستایانەوە پێشوازی لێکرا شاندەکە گەشتێکی بە بەشەکانی قوتابخانەکەدا کرد و ئەزموونی فێرکردنی زمانی دایکی بەسەر کردەوە ئوغنا سەرسامی خۆی بۆ وانەوتنەوە بە زمانی دایک لە قوتابخانەکەدا دەربڕى و ستایشی کارەکانیانى کرد،و جەختی لەسەر گرنگی فێرکردنی نەوەکانی داهاتوو بە زمانی دایکی کردەوە بۆ پاراستنی وپاراستنى کولتوورى گەلەکەمان لە لەناوچووندا، بەتایبەتی لە وڵاتانی تاراوگەى دوور لە نیشتمان.
ئۆغنا لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کراوەن بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هەموو تاک و دامەزراوەکانی پەیوەست بە گەلەکەمان لە عێراق وتاراوگودا ، بۆ بەرزکردنەوەی واقیعی ڕۆشنبیری و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەروەردە بە زمانی دایک و گەشەسەندنی لە نیشتمان ولە دەرەوەدا.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لە سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندەو و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سورایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک ديدار و کۆبوونەوەوە کە ئەو لەگەڵ خەڵکی گەلەکەمان لەوێ.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap