بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە یاوەری شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە ، ئەدیب گوگا و مەدحەت ئەل بازی، قوتابخانەی ڕەبان هورمزی ئاشووری بنەرەتى لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا كرد.
شاندەکە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، بنیامین خۆشابا و مامۆستا ئیڤۆن شمايیل پێشوازییان لێکرا، و گەشتێکی بە بەش و تاقیگەکانی قوتابخانەکەدا کرد و ئاگاداری ئەزموونی فێرکردنی زمانی دایکی لەوێ بوون، کە لەلایەن ئۆغنا سەرسام بوو ، و ستایشی کاری ئیدارەکە و ستافی مامۆستایانى كرد، و جەختی لەسەر گرنگدانى فێرکردنی نەوەکانی داهاتوو بە زمانی دایک بۆ پاراستنی كولتوورى گەلەکەمان لە لەناوچوون بە تایبەت لە وڵاتانی تاراوگەو دوور لە نیشتمان کردەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆغنا ئاماژەی بە گرنگی هاوکاری وهاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە نیشتمان و تاروگە کرد، بۆ بەرزکردنەوەی واقیعی کولتووری و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەروەردە بە زمانی دایک و پەرەپێدانی پێکەوە کردەوە.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لە سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سورایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەوە لەگەڵ ڕەوەندى گەلەکەمان لەو وڵاتە.