ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، سەردانی بارەگای مەترانییەى کلدانەکانی بەیرووتی کرد لە سەنتەری خاتوونی میهرەبانی ئیلاهى ، لەوێ لەلایەن سەرۆکى ئیبارشیە، مەتران میشێل قەسارجی، قەشە یوسف خالد، و بەڕێوەبەری میدیای ئیبارشیە، خاتوو میرا قەسارجی پێشوازى لێکرا.
لە میانی دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان دامودەزگاکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات کرایەوە، هەروەک ئۆغنا ڕوونیکردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کراوەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاکانی گەلەکەمان لە ناوچەکەدا.
لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ ئیبارشیەى کلدانی بەیروت، ئۆغنا سەردانی سەنتەری مار تۆمای کرد و لەگەڵ ستافی مامۆستایان کۆبووەوە، و باسیان لەو کارانە کرد کە سەنتەرەکە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی ئیبارشیە دابینی دەکات، کە لەنێوياندا منداڵانی عێراقی لە خۆدەگرێت.






