ڕۆژى سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەیاوەری شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە کە پێکهاتبوون لە ئەدیب گوگا و مەدحەت ئەلبازی، سەردانی کۆلێژی ئاشووری بۆ فێرکردنی زمانی دایک بۆ گەوران لە شاری سیدنی ئوسترالیا کرد.
شاندەکە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە، ئەنوەر ئەاتۆ، و ستافی مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا و گەشتێکی بە بەشەکانی قوتابخانەدا کرد و ئاگاداری ئەزموونی فێرکردنی زمانی دایک بوو، و ئۆغنا سەرسامی خۆى بۆ کارەکانیان دەربرى، وستایشی کارەکانی ئیدارەکەی و… ستافی مامۆستایان كرد، وجەختى بە گرنگیدان بە زمانی دایک و پێویستی فێرکردن بۆ هەموو نەوەکان بە تایبەتی گروپی گەنجان ، بۆ پاراستنی و كولتوورى گەلەکەمان لە لەناوچوون، بەتایبەتی لە وڵاتانی تاراوگە و دوور لە نیشتمان.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆغنا ئاماژەی بە گرنگی هاوکاری وهاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە نیشتمان و دەرەوەدا کرد، بۆ بەرزکردنەوەی واقیعی کولتووری و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەروەردە بە زمانی دایک و پەرەپێدانی.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لە سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سورایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ ناساندنى دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێکدیدار و کۆبوونەوەوە لەگەڵ ڕەوەندى گەلەکەمان لەوێ.