ئۆغنا لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی ئاشووری و گەنجانی ئاشووری لە سیدنی کۆدەبێتەوە

ڕۆژى هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئاشووری لە ئوسترالیا و گەنجانی ئاشوورى کۆبووەوە، و لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بارەگاکەیان لە فێرفیڵدى ناوچەی شاری سیدنی ئوسترالیا، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن، هورمز شاهین پێشوازی لێکرا.
ئۆغنا لە سەردانەکەیدا شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندەی یاوەری بوو، کە بریتی بوون لە ئەدیب گۆگە، عادل دەنۆ و مەدحەت ئەلبازی، کە تیایدا هەردوو لایەن باسیان لە واقیعی کولتووری و نەتەوەیی گەلەکەمان کرد لە نیشتمان، وباس لە گرنگی پاراستنی کولتوور و زمانی سریانی و پاڵپشتیکردنی پەروەردە و گەشەپێدانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات كرا.
لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی هاوکاری وهاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە نیشتمان وتاراوگەدا کردەوە، و پێکەوە کارکردن بۆ بەرزڕاگرتن و پەرەپێدانی کولتووری گەلەکەمان لە نیشتمان و دەرەوە.
شاینی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لە سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سۆرایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک بۆنە و دیدارەوە کە ئەو لەگەڵ خەڵکی رەوەندى گەلەکەمان لەوێ ، جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی گەلەکەمان بۆ سازدانی یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا، کە بەڕێوەبەرایەتی بەنیازە لە مانگی ئەیلولى داهاتوو لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر ئەنجامیبدات.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap