ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە هۆڵی مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە قەزای عەنکاوە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی تیپی هونەری سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەنجامدا ، بۆ نزیک ئاگاداربونى لە کارەکانیان و پێداویستییەکانیان و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ئاگادارکرایەوە.
لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی هەوڵدانی زیاتر کردەوە بۆ دەرکەوتنی بە شێوەیەک کە لەگەڵ بيرى بەڕێوەبەرایەتییەکە بگونجێت لە کاتی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکانی داهاتوودا، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەکان و پێشکەشکردنی ئەو پاڵپشتییە لۆجستییەی کە پێویستییە.