ڕۆژى سێشەممە 12ى ئازارى 2024 کلدۆ رمزى ئۆغنا ، بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە حکومەتى هەریمى کورستان لەهۆڵى بەڕێوەبەرایەتى کەلەپوور و مۆزەخانەى سریانى لە قەزاى عەنکاوە ، لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندو مۆسیقاژەنى گەلەکەمان کۆبووە، بۆ مەبەستى گفتوگۆکردنى واقیعى هونەر و مۆسیقاى سریانى ، سەرەڕاى چۆنیەتى پەرەپێدان و سەرخستنى لە پێناو بەردەوامبوونیدا.















