ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا لەگەڵ شاندەکانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری لاوانی ئاشووری و کۆمەڵەی خوێندکارانی ئاشووری ، ولە پەراوێزی ئەو کۆڕەى کە لە هۆڵی یانەی ڕۆشنبیری و وەرزشی ئاشووری لە شاری سیدنی ئوسترالیا بەڕێوەچوو کۆبووە.
لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا باسی لە گرنگی تەکنەلۆژیا کرد لە پاراستنی كولتوورى گەلەکەمان، هەروەها ئەگەری وەبەرهێنان لە ئامرازەکانى پاراستنی کولتوور و زمانەکەمان لە لەناوچوون، هەروەها پاڵپشتیکردنی پەروەردە بە زمانی دایک و پەرەپێدانی لە نیشتمان و دەرەوەی وڵات.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی هاوکاری وهاوبەشی نێوان دامودەزگاکانی گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوە کردەوە، و پێکەوە کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی کولتووری گەلەکەمان.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کەڵدۆ ڕەمزی ئۆگنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لە سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سورایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک بۆنە و دیدارەوە لەگەڵ رەوەندى گەلەکەمان لەوێ ، و جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی گەلەکەمان بۆ سازدانی یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا، کە بەڕێوەبەرایەتی بەنیازە لە مانگی ئەیلولى ئەم ساڵ لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر سازيبكات.