ڕۆژی شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، درێژەی بە گەشتەکەی دا لە ئوسترالیا، و بە یاوەری شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە، کە ئەدیب گۆگا، عادل دەنۆ و مەدحەت ئەلبازی لەخۆگرتبوو، سەردانى کەرتى سیدنی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری، لە بارەگا سەرەکییەکەیان لە ناوچەی فێرفیڵد لە سیدنی لە ئوسترالیا كرد.
شاندەکە لەلایەن ئیمانوێل سادا، بەرپرسى کەرتى سیدنی بزووتنەوەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو حیزبە پێشوازییان لێکرا، و هەردوو لایەن واقیعی کولتووری و نەتەوەیی گەلەکەمان لە نیشتماندا ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها گرنگیدان بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتوور و زمانی سریانی.
لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە نیشتمان و تاراوگەدا کردەوە، و پێکەوە کارکردن بۆ بەرزڕاگرتن و پەرەپێدانی کولتووری گەلەکەمان بەرزنرخاند.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سۆرایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەوە لەگەڵ ڕەوەندى گەلەکەمان لەو وڵاتە