ئۆغنا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی پاراستنی کولتووردا جەخت لەسەر گرنگی تەکنەلۆجیا دەکاتەوە بۆ پاراستنی کولتوورى گەلان

بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، جەختی لە گرنگی تەکنەلۆجیا و دیجیتاڵکردنی زانیاری لە پاراستنی کولتووری گەلان لە مەترسییەکانى لە نێوچوون کردەوە ، ئەویش لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی تایبەتمەند کە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی ئەکادیمی لە عێراق (TARII) بە هاوئاهەنگى لەگەڵ زانکۆی کوردستان لە هەولێر (UKH )، هەینی 16ی شوباتی 2024، کە تێیدا تەوەری چۆنیەتی پاراستنی کولتوورلە عێراق تاوتوێ کرا.
ئۆغنا لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەو ئاسۆ نوێیانە کرد کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەسەندیان کردووە، بە بنیاتنانی دیجیتاڵکردن و دۆکۆمێنتکردنی کولتوور و هونەر و دانانی لەنێو دەستی گەلەکەمان و هەموو توێژەران، دووپاتیشى لەوە کردەوە کە “بەڕێوەبەرایەتیی لە قۆناغی ئێستادا هەوڵدەدات ئەو کادیرانە پێبگەینێت کە توانای ئاشناکردنی نەوەکانی داهاتوویان بە کولتوورى باو و باپیرانمان هەیە.” بۆ ئەوەی زیاتر وابەستەی ئەوە بین”.
ئۆغنا لە وتارەکەیدا دەستی خستە سەر گرنگی بەشداریکردنی کۆمەڵگا لە پرۆسەی دیجیتاڵکردندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گەلەکەمان لە وڵاتانی جۆراوجۆروەک ڕەوەند بڵاوبووەتەوە، بۆیە ڕایگەیاند کە “تەکنەلۆژیا سەلامەتترین ڕێگای پەیوەندیکردنە لە نێوان کۆمەڵگاکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری جیهان کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی میدیای ئەلیکترۆنیەوە لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمدا دەڕۆن و تەقلیدی تەکنەلۆژیاکانی دەکەن”.
ئۆغنا ڕوونیکردەوە، “ئێمە وەبەرهێنانمان لە تەکنەلۆژیادا کردووە لە دروستکردنی فیلم و ڤیدیۆى تایبەت بە پاراستنى کولتوورى گەلەکەمان لە لەدەستدان و لەناوچوون”، لەکاتێکدا ئۆگنا باسی لە ئەزموونی مۆزەخانەی سریانى کرد لە دیجیتاڵکردنی سەروەت و سامان و بەڵگەنامە گرنگەکانیدا.
لەم کۆنفرانسەدا گروپێکی نوخبەی توێژەران و ئەکادیمیست و چالاکوانانی بواری كولتوور و ڕۆشنبیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداربوون، جگە لە بەڕێوەبەری کەلەپوورو مۆزەخانەی سریانی و ژمارەیەک لە کارمەندانیدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap