ئۆغنا ڕۆڵی ناوەندی یونا هۆزایا بەرز دەنرخێنێت لە سەرخستنی کارەکانی سیمپۆزیۆمی سریانی

ڕۆژى دووشەممە 9ی ئەیلولی 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئایندەیی کرد، کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان کامێل کوندا، ئەدیب گۆگا، عادل دەنۆ کرد.
هەردوولا گفتوگۆ لەبارەی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد، بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی هاوکارییەکەیان لە سازدانی یەکەمين سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیماندا ، کە بەم دواییە کۆتایی بە کارەکانی هێنا، هەروەها ئۆغنا دووپاتی کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کراوەیە بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ هەموو دامودەزگاکانی گەلەکەمان لە نیشتمان و تاراوگەدا.
بە تایبەتى ڕۆڵی سەنتەرەکە ، بەو پێیەی هاوبەشێکی سەرەکی بوو لە سەرخستنى سیمپۆزیۆمەکەدا، هەروەها چاوەڕوانی هاوکاری وهاوبەشی زياترى کرد لە چالاکییەکانی داهاتوودا.
نووسەر بەترۆس هورمز نەباتى سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری سیمپۆزیۆم، ئامادەى دانیشتنەکە بوو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap