ڕۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، سەردانی ئیبارشییەى ئوسترالیا و نیوزلەندای کەنیسەی کاسۆلیکی سریانی کرد، و لەلایەن سەردانکەری نێردراوی ئیبارشیەى سریانی مار باسیلیۆس جەرجیس ئەلقەس موسا پێشوازى لێکرا.
ئۆغنا لە سەردانەکەیدا شاندێکی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوە ى ئایندە ، بەڕێزان ئەدیب گۆگە، عادل دەنۆ و مەدحەت ئەلبازی یاوەرى بوون، کە تیایدا هەردووکیان باسیان لە واقیعی کولتووری سوریا کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها باسکردن لە چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە ناوچە جیاجیاکانى گەلەکەمان لە نیشتمان.
ئۆغنا لەمیانی سەردانەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کراوەن بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هەموو تاک و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە گەلەکەمان لە عێراق و تاراوگە بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی واقیعی ڕۆشنبیری سریانى لە نیشتماندا.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، مار باسیلیۆس جەرجیس، کۆپییەکی زنجیرە کتێبە نوێیەکەی بە ناوی “چارێگى هەشتا”بە هەر سێ بەشە چاپکراوەکەی، پێشکەش بە شاندی سەردانکەر کرد.
شایەنی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سۆرایا، سەردانی شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆشنبیری و دیمەنی هونەری گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە کە ئەو لەگەڵ خەڵکی ڕەوەندى كلدانى سريانى ئاشوورى لەو وڵاتەدا.