لە باوەش دەگرێت بە هۆنراوەیەک بۆ ڕێزدار مەتران مار بولس سابت حبیب مەترانى ئیبارشییەى ئەلقۆشى کلدانى، دەست بە چالاکییەکانى ڕۆژى دووەم لە هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى 2022 کرا ، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ڕێکخراوە لە هۆڵى کۆربەندى لاوانى ئەلقۆش ، ئێوارەى هەینى 9 کانونی یەکەمى 2022 ، بە ئامادەبوونى جەماوەرێکى بەرچاو و نایاب . و دوابەدواى تابلۆى هونەرى سەماکردن بۆ تیپى بەرمایەى هاتوو لە بیت زالین/ قامشلى سوریا ، بەخێرهێنانەوەى ئامادەبووان لەلایەن پێشکەشکارى ئاهەنگ میدیاکار أیڤا حبیب،شاعیر لطیف پولا پارچە شیعرێکى پێشکەش کرد ، و نمایشێکى شانۆى بە ناونیشانى (المشاغبان) ،لە ئامادەکردن و دەرهێنانى باسل شامایا ،نواندن : نوئیل توما، ایوان عبدالمسیح، جوهر فریدى ، ریتا جمیل و کرستیان زاهی بەدواى دا هات . چالاکییەکانى ڕۆژى دووەم بەردەوام بوو بە بەشدارى شاعیرانى گەلەکەمان : سهام جبورى ، هورمز موشى و پەروین شمعون ، کە چەپکەیەک لەشیعری هەڵبژێردراویان خوێندەوە . بە تێکەڵى تابلۆیە هونەرییەکانى تیپى بەرمایە . دواتر گفتوگۆیکى شیعرى بە ناونیشانى (باپیرە و نەوە) لەلایەن باسل شامایا و یوسف مسارالصفاردا پێشکەش کرا. وەهەروەها ڕۆژى دووەم پێشکەش کردنى پانێلێکى بە خۆیەوە بینى لە ژێر ناونیشانى کولتوورى زارەکى گەلەکەمان لە هەرکوێەک بێت ، بە بەشدارى هەریەک لە ( میخائیل بنیامین ، لطیف پولا، بەهنام شەمەنى )و لەلایەن أمیر پولص عکو ) بەڕێوەبردرا ، و بە تابلۆیەکى هونەرى سەماکردن بۆ تیپى بەرمایەى سریانى کۆتاى بە ڕۆژى دووەم هێنرا. جێگاى ئاماژەیە ، شارۆچکەى ئەلقۆش ڕۆژى شەممە چالاکییەکانى ڕۆژى کولتوورى لە چوارچیوەى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى 2022 بە خۆیەوە دەبینیت ، کە چالاکییەکانى بەردەوام دەبن لە ماوەى 8-12 کانونى یەکەمى 2022 لە نێوان نوهەدرا- دهۆک تا ئەلقۆش (هەینى و شەممە) و تەلسقۆف لە دەشتى نەینەوا ، دواتر لە زاخۆ کۆتاى بە کارەکانى دەهێنێت .وبەرنامەکەى ژمارەیەک لە کارو چالاکى جۆراو جۆر لە چالاکى ڕۆشنبیرى و پیشانگەى هونەرى و پانێڵ بە بەشدارى ژمارەک لە ڕۆشنبیرەکانى گەلەکەمان بە خۆیەوە دەگرێت .