بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە پێشوازیکرد لە مەدحەت ئەلبازی ئەکادیمی، کە لە ئوسترالیاوە هاتووە.
لە دانیشتنەکەیاندا هەر دوولا باسیان لە واقیعی ڕۆشنبیری سريانى کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان ،و ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لەو ڕووەوە، وەک ئۆغنا ئاماژەی بەوەدا کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی کراوەن بۆهەماهەنگى لەگەڵ سەرجەم تاکەکان و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی واقیعی کولتووری سريانى.