سەرلەبەیانى ڕۆژى دووشەممە ١٣ حوزەیران ٢٠٢٢ ، ولە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى و بە ئامادەبوونى کلدو رمزى اوغنا و بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و رامی نورى سیاوش قایمەقامى عەنکاوە و نزار حنا بەڕێوەبەرى گشتى خوێندنى سریانى و عبداللە خورشید ئەمیندارى شوێنەوارناسان و اثیل المقدسی بەرپرسی ناوچەى عەنکاوەى پارتى دیموکراتى کوردستان ، ڕێوڕەسمى پۆست وەرگرتن بۆ بەڕێز برنارد یوسف عاشور بەڕێوەچوو ،وەک بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى عەنکاوە .
لە ووتارێکى کورتى ڕێوڕەسمەکەدا ، بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى، پیرۆزباى لە بەڕێوەبەرى مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى کرد بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستە نوێیەکەى و لە هەمان کاتیشدا جەختى کردەوە لە و متمانە گەورەى کە بەرامبەر بەڕێز برنارد یوسف و کارمەندانى مۆزەخانە دانراوە لە ئامادەبوونى هەردەم وەهەروەها بەردەوامى هەرهەموویان بۆ ئەو پەرەپێدانەى کە لە مۆزەخانەدا دەستى پێکردووە ، بەتایبەتى لە چوارچیوەى پڕۆژەکانى پاراستنى کەلتوور و ڕۆشنبیرى کەمینەکان لە عیراق بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى و ڕێکخراوى شوێنەوارانى نێودەوڵەتى . لەلاى خۆشیەوە قایمەقامى عەنکاوە جەختى کردەوە لە پشتگیرى پارێزگا و قایمەقامیەت بۆ ئەو هەوڵانەى کە بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانەو کەلەپوور سریانى دەدات لە پێناو پاراستنى کەلتوورى سریانیمان لە لەنێوچوون .
لەلاى خۆشیەوە بەڕێوەبەرى نوێى مۆزەخانە و کەلتوورى سریانى سوپاسی هەر هەموویانى کرد بۆ ئەو متمانەى کەبۆ جەنابیان دانراوە و جەختى کردەوە لە ئامادەبوون و هەوڵدانى تەواوى بۆ پاراستن و چاککردنەوەى کەلتوورى سریانى ،و پێشکەش کردنى بۆ جیهان بەو شێوە ڕێزەلێنانەى کە شایەنییەتى لە ڕێگەى مۆزەخانەى سریانى ، لە هەمان کاتیشدا سوپاسى کاربەڕێکەرانى مۆزەخانەى کرد لە ماوەى ڕابردوودا .
جێگاى ئاماژە پێکردنە کە برنارد یوسف عاشور لە دیکبووى ١٩٨١ / عەنکاوەیە . و بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى ئاداب بەشى شوێنەوار و مۆزەخانەکان لە زانکۆى سەلاحەدین – هەولێر بە ریزبەندى زۆر باش لە ساڵى ٢٠٠٤ بە دەست هێناوە .
فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوارى هەولێر ٢٠٠٥ .
نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى شوێنەوارى هەولێر لە هەڵکۆڵینەکانى گردى قەسرا لە عەنکاوە لە ٢٠٠٥-٢٠٠٦.
فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە ٢٠٠٨.
فەرمانبەر لە دیوانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان لە ٢٠١٤ .
جێگرى بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى – هەولێر ٢٠١٥.
کارمەند لە بۆردى ڕۆشنبیرى زارەکى لە دیوانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان بە پلەى سەرۆک تێبینەران و بڕوانامەى ڕێزلێنانى لە ڕێکخراوى یونسکۆ بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیرى بەدەست هێناوە لە ٢٠٢٢.
لە کۆتاییدا بەڕێوەبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کەلتوورى سریانى لە عەنکاوە .