بريكارى وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان میوانی ڕۆشنبیری سریانییە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، لە باڵەخانەى بەڕێوبەرایەتی گشتی لە قەزای عەنکاوە، کلدو ڕەمزی أوغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان وبە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشەکان. پێشوازی لە ئاریان سەڵاحەددین بریکاری وەزارەتى ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرد . و لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز سەلاحەدین ستایشی ئەو هەوڵانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی كرد و ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیری کوردیدا دەیگێڕێت.
لای خۆشیەوە أوغنا پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ کولتووری پێکهاتەکان بە تایبەتى کولتوورى سریانى و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە لە ڕێگەی بەرەڤپێشچون و گەشەسەندنییەوە وەستاون .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap