سەرلەبەیانی ڕۆژى یەکشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوینەی پاتریارک لە پەیمانگای قەشەیی شیمعۆن ئەلسەفا لە قەزای عەنکاوە. ئاریان سەڵاحددین، بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە سەرۆکایەتى بەڕێوەبەری گشتی، کلدو ڕەمزی أوغنا، سەردانی پاتریاکی کلدان کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ کرد .
لە میانی دیدارەکەدا کاردیناڵ ساکۆ پێزانینی خۆی بۆ ئەو ڕۆڵە پێشەنگانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی چەمکەکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕێزگرتن و قبوڵکردنی یەکتر دەربری ، و جەختی لە گرنگی بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی، پەروەردەکردن کردەوە ، وەهەروەها ئاشنا كردنى هاوڵاتیان، بە ئایینەکانی تر کە پێکەوە دەژین لە ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە سەڵاحددین هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی بۆ پشتیوانی لە پاتریارک و هەڵوێستە نیشتمانییە ڕاستگۆکانی دووپاتکردەوە، بە قسە و کردار. ستایشکردنی هەڵوێستە نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستانەکانی و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی کولتوری پێکەوەژیان و بانگەوازی بەردەوامی بۆ دابڕانی ئایین لە دەوڵەت و چەسپاندنی مافە مەدەنییەکان بۆ هەموو هاووڵاتیان بە یەکسانی.








