بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە سیمپۆزیۆمی سریانی… ئۆغنا لەگەڵ سەنتەری یونا هۆزایا لە سیدنی کۆدەبێتەوە

ڕۆژى شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە ژێر سەرپەرشتی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئایندە لە شاری سیدنی ئوسترالیا، بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنى بیرۆراکان سەبارەت بە یەکەم سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵات دا کۆبووەوە، کە بەنیازن لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر سازيبکەن.
لە میانەی وتارەکەیدا ئۆغنا پێداچوونەوەی بە گرنگترین ئامادەکارییە لۆجستیکییەکاندا کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە ئەنجامدراون، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا،هەروەها تیشکى خستە سەر دیارترین کەسایەتییەکان کە دەبنە میوانی… سیمپۆزیۆم و بەشداری دەکەن لە چالاکییەکانی.
ئۆغنا ئاماژەی بەوەدا کە یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن زمان و کولتووری سریانی توانیویەتی بە درێژایی ئەم سەردەمانە بمێنێتەوە و پەیوەندی بکات، سەرەڕای ئەو ئاستەنگە زۆرانەی کە ڕووبەڕووی بەردەوامی بوونیان بووەتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆغنا ستایشی هاوکاریی ناوەندی یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە کرد لە بەڕێوەبردنی یەکەم سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵات، وجەختی لە گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە نیشتمان و تاراوگە کردەوە، و پێکەوە کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی کولتووری گەلەکەمان و پەرەپێدانی لە نیشتمان ولە دەرەوەدا.
شایانی باسە، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری یونان هۆزایا بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەکانى ئایندە و کۆڕبەندی ڕۆشنبیری سۆرایا، سەردانی ئوسترالیا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر دیمەنی ڕۆشنبیری و هونەری… گەلەکەمان لە نیشتمان، لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەوە لەگەڵ رەوەندى گەلەکەمان لەوێ .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap