بۆ یادکردنی پاپا فرانسیس… گۆرانیبێژی لوبنانی، لەیال نەعممە شەوێکی گۆرانی لە زاخۆ بەڕێوەبرد

گۆرانیبێژی لوبنانی، لیال نەعممە، ئێواره‌ی هەینی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥، شەوێکی گۆرانی لە شارى زاخۆی پارێزگای دهوک بەڕێوەبرد، بە بۆنەى جژنی هەستانەوەى عیسا مەسیح و بۆ یادکردنی قەداسی پاپا فرانسیس، سەرۆکی کلیسای کاتۆلیک لە جیهان، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر و لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا دا کۆچی دوایی کرد .
ئه‌م ئاهەنگە بە هەماهەنگى نێوان بەڕێوەبەرایەتى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانى و ئەبرەشیەى کلدانیی زاخۆ، لە کاتدرائییەى مار گۆرگيسى شەهید لە زاخۆ بەڕێوەچوو، بە بەشداریکردنی مەتران مار فێلیکس شابی، راهبەکان، شەماشەکان، وگەنجانى ئەبرەشیەی کلدانیی زاخۆ، هاوڕێ و گەنجانی کەنیسەى مار ئیث ئالاها لە دهوک و ژمارەیەکى زۆری باوەرداران.
لە وتەیەکیدا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانى، کڵدو رەمزی ئۆغنا، وتی: “باوەڕمان بە پیرۆزى و هەستانەوەى عیسا مەسیح و سەرکەوتنی لەسەر مردن، فێری ئەوەممان دەکات کە گەڵەکەمان گەڵێکی نەمرە، بەڵکو هەردەم لە خۆڵەمێشەکەیدا هەڵدەستێتەوە و هەڵگرتنى میراتی باوباپیران .
هەروەها، کاتێک بە یادکردنی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان قسەکرد، دەڵێت: “سەردانی قەداسی پاپا فرانسیس فێرمانى کرد کە هەموومان براين لە سادەیی و مرۆڤایەتییدا.”
ئۆغنا زیاتر وتی: “بەشداری گۆرانیبێژی لوبنانی لیال نەعممە لەم شەوەیدا، بۆ ئێمە وەک ئایکۆنەی هەست و هاوڕێییی مارونییەکانە بۆ گەڕانەوە بۆ بنەماکانیان، کە بۆ ئێمە هەر بە خۆشحالی و سەرکەوتنە، بۆ گەڕانەوە بۆ ڕەگەکانیان کە بە بنەڕەت لە ڕۆژهەلاتدایە.”
هەروەها، لە یادى ١١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژى سەیفو ووتى، کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لەسەر گەڵەکەمان لە سنوورەکانی دۆڵەتی عوسمانيدا ڕوویدا، وهەموو ساڵێک لە ٢٤ی نیسان یادی دەکرێتەوە.
لە کۆتایی وتەکەیدا، سوپاسی ئەبرەشیەتی کلدانیی زاخۆ کرد بۆ چالاکی و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ناسنامە و ڕەگە ڕیشەى گەڵەکەمان، سوپاسی مەتران مار فێلیکس شابی کرد بۆ خزمەتى گەڵەکەمان و کەنیسە.

لە چوارچێوەى ئاهەنگەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانى سەردانی پەیکەری پولس بیداری کرد، کە وەک یەک پەڕەی ڕوون لە مێژووی بیرو باوەڕى ناوچەکەدا بەشداربووە، وەهەروەها وشەى یادکردنەوە لە تۆماری یادکردنی مردنی پاپای گەورە تۆمارکرد.
شایانى باسە، بەڕێوەبەرایەتى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانى لە هەرێمی کوردستان پیشتر بە فەرمی پرسەى بۆ قەداسەتی پاپا فرانسیس راگەیاند، کە ڕۆژى دووشەممە، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، کۆچی دوایی کرد و هاوخەمى خۆی بۆ کەنیسەى کاتۆلیک لە جیهان، کەنیسەکانى ناوخۆ و گشت کرستیانەکانى رۆژهەڵات ، بەم ئازارە گەورەدا پێشکەشکرد.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap