ڕۆژی چوارشه‌ممه 18/ ئۆکتۆبەرى /2023 ، حەمەى حەممە سەعید وەزیرى ڕ‌ۆشنبیرى ولاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بەسەرۆکایەتى شاندێک و بەیاوەرى د. دانەر مستەفا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لەڕوسیا، سه‌ردانی کەنیسەى ئاشووریيان كرد لە مۆسکۆ.
کەنیسە‌كه تایبه‌ته به ئاشوورییه‌كانی نیشته‌جێی مۆسكۆ و له ساڵی 1998 كراوه‌ته‌وه و وێڕای سرووته ئایینییه‌كان چالاكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، له‌لایه‌ن قه‌شه‌ی کەنیسە ، خۆر ئەسقف سامانۆ ئۆدشۆ،كه كریستیانێكی هه‌رێمی كوردستانه، پێشوازیان لێكرا.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، ڕایانگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌شێكی ئارام بۆ پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕه‌خسێندراوه و پێكهاته‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له گه‌شه‌ی هونه‌ر و كولتوور و ڕۆشنبیری هه‌یه.
وتیان: وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان وه‌ك ئامانجێكی ستراتیژی كار بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی گیانی لێبوردن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌كات.
ڕونيانكرده‌وه، کە له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان‌دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ر و كولتوور و ڕۆشنبیری پێكهاته‌كانی ئاشوور كلدان سریان، ئه‌رمه‌ن و توركمان كراوه‌ته‌وه و به چاوی بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانرێته بووژاندنه‌وه‌ی هونه‌ر و كولتوور و پێشخستنی كایه‌ی ڕۆشنبیری تایبه‌ت به خۆیان.
له به‌رامبه‌ردا، قه‌شه سامانۆ، وێڕای به‌خێرهێنانمان دڵخۆشی خۆی به ڕه‌وشی ئارام و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، سوپاسی هه‌ڵوێست و كۆششه‌كانی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی كرد بۆ بایه‌خدانی به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری پێكهاته‌كان.







