ڕۆژی دووشەممە 5ی ئایاری 2025، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سریانی کرد لە پارێزگای دهۆک و لەلایەن بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سریانی، ڕائید جەرجیس ئۆراها و کادر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی پێشوازی لێکرا.
لە پەراوێزی سەردانەکەدا، ئۆغنا کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لەگەڵ ستافی کارگێڕی وکارایی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پلانی کاری نوێ بۆ پێشخستنی واقیعی ڕۆشنبیری گەلەکەمان لە پارێزگای دۆهوک. لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا جەختی لە گرنگی هاوکاری نێوان دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و هەوڵە هاوبەشەکانی ئەوان بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی واقیعی ڕۆشنبیریی گەلەکەمان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی نوێی کارکردن کرا و باس لە گرنگترین چالاکی و بۆنەکان کرا کە چاوەڕوان دەکرێت بەڕێوەبەرایەتی لە بوارە جیاجیاکانیدا لە ماوەی ئەمساڵدا ڕێکی بخات.




