ڕۆژى چوارشەممە 1/11/2023، وبەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، یەکێتی گشتی ئەدیبان و نووسەرانى سریانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەرى سریانی، ١٧٤ ساڵەی لە دایکبوونی یەکەمین ڕۆژنامەی سریانى (زەهریرا دبەهرا)، مەراسیمێکی لە هۆتێل هیکسۆس لە عەنکاوە سازکرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک مەتران ، قەشە، پەرلەمانتاری پێشوو و ئێستا، بەرپرسانی حکومى، و کۆمەڵێک لە نوخبەی ڕۆشنبیرانى گەلەکەمان.
دوای خولەکێک بێدەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری سرياني، ڕێوڕەسمەکە کە لەلایەن کەسایەتی میدیایی نینا هورمز سەرپەرشتی کرا، بە وتاری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سرياني دەستیپێکرد و ئاماژەی بەوەدا کە “ئەمڕۆ ئێمە” کۆدەبينەوە بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ١٧٤ ساڵەی بڵاوبوونەوەی یەکەم ڕۆژنامە بە زمانی سریانی. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە مانایەکی گەورەی هەیە. کۆبوونەوەی ئێمە هەموو ساڵێک تەنها بۆ یادکردنەوە و ئاهەنگگێڕان نییە، بەڵکو بۆ وەستان و بیرکردنەوە و یادکردنەوەی ئەو قارەمانانەیە، “ئەوەی بەنرخ وبەناوی ئازادی ڕادەربڕین و تەنانەت خوێنی پاکیشیان لە پێناودا ڕشت بۆ ئەوەی وتەى گەلەکەمان ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهاندا بیستراوە بێت”.
ناوبراو ئاماژەی بە تێکۆشەرانی بواری ئازادی ڕادەربڕین کرد: عاشور یوسف و یۆهانا موشێ لە ورمێ، بەشار حیلمی ئەلبورجی لە دیاربەکر و فێرێدون ئاتورایا کە لە یەکێتی سۆڤیەت لەسێدارەدرا. ناوبراو داوای بەرەنگاربوونەوەی نەفامی لە نێو گەلەکەماندا کرد لە ڕێگەی کاری ڕۆژنامەوانییەوە، وکارەساتی ئاهەنگى هاوسەرگیرییەکەى بەخدێدا و ئەو ڕووماڵە میدیاییەی کە بۆى کرا، وەبیرهێنایەوە.
وەهەروەها جەختی لە ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ڕۆڵی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێگەدان بە ئازادیی ڕۆژنامەوانی کردەوە. وئاماژەى بەوە دا کرد کە دەرگای ئیدارەکەی کراوەیە بۆ هەموو لایەک بۆ کاری هاوبەش بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان.
ئازاد حەمەئەمین بەرپرسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی سریانى کرد و ئاماژەی بە مێژوویی ڕووداوەکە و بڵاوبوونەوەی( زەهریرا دبەهرا ) بە زمانى دایک ، کە لەپێش ڕۆژنامەى (زەورا) لە بەغدا دەرچوو ، وتى: بە داخەوە کە ڕۆژنامەى سریانى تەنها لە گۆشە سریانییەکەى داخۆى بەستێتەوە، وەهەوەها ئاماژەى بە گرنگى کارى ڕۆژنامەوانى و ئازادى ڕادەڕبرین کرد، سەرەڕاى پەرەپێدانى .
دواتر وتارێکی یەکێتی ئەدیبان نووسەرانى سریانی لەلایەن سەرۆکی یەکێتی، ڕۆند بۆلۆس پێشکەشکرا، ئەویش لەلاى خۆیەوە دەستی خستە سەر پەیوەندی مێژوویی زمانى سریانی لەگەڵ کەنیسەو دێرەکان وكارتێكردنى کارەکتەری ئاینی وپێویستییەکانى بۆ نوێبوونەوە سەرەڕاى وەرگێران تاکو فراوانتر بگاتە دەستى جەماوەر . ناوبراو ئاماژەی بە ژمارەیەک ڕۆژنامە و گۆڤاری سريانى کرد کە بە درێژایی مێژوو دەرچوون، و داوای پەرەپێدانی ڕۆژنامەگەری سرياني و ئامرازەکانیشی کرد.
دوو پەیامی پیرۆزبایی لەلایەن سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، موئەیەد ئەللامی و سکرتێری گشتی سەندیکای نووسەران و هونەرمەندان لە عێراق، عومەر ئەلسەرای خوێندرایەوە.
پاشان دانیشتنێکی گفتوگۆى دەستی پێکرد، بە سەرپەرشتی میدیاکارجۆرجینا بێهنام حەبابە، بە بەشداری:مەتران د یوسف توما، سەرۆکى ئیبارشییەى کلدانەکانی کەرکوک و سلێمانی، باس لە “ئەزموونی من لەگەڵ گۆڤاری هزری مەسیحی لە عێراق” دەکات، و ڕۆژنامەنووس نەسیم سدیق باس لە “میدیای سریانى: هەڵوێستی لە کوێیە سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکانمان؟” پاشان پرسیار و راوبۆچونى ئامادەبووان هاتە ئاراوە، کە بەدڵێکى فراوان وەڵامیان درایەوە.
هەروەها ڕێوڕەسمەکە کردنەوەی پێشانگای بڵاوکراوەکانی سریانی بەخۆیەوە بینى کە بە هاوکاریی یەکێتی ئەدیبان نووسەرانی سریانی و کتێبخانەی ڕۆشنبیری سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانى بەڕێوەچوو.














































