بەڕێوەبەرى گشتى لەگەڵ بەڕێوەبەرى بەشەکان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردنى پڵانى کارى 2024

ڕۆژى یەکشەممە 21 کانونى دووەمى 2024، کلدۆ رمزى أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ، کۆبونەوەیەکى لەگەڵ بەڕێوەبەرانى بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەنجامدا ،بۆ مەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر پلانى کارى ساڵى نوێ 2024دا.
لە کۆبونەوەکەدا أوغنا کارى دامەزراوەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەرزنرخاند لە هاوئاهەنگى بەردەوامیان لە کاتى ئەنجامدانى کارو چالاکییەکانى ساڵى پێشوو، و جەختیشى لە گرنگى پشتیوانى کارو چالاکییەکانى داهاتوودا کردەوە کە چاوەڕوانکراوە لەم ساڵەدا ئەنجامبدرێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆى پلانى کارى ساڵى نوێ و تیشکخرایە سەر گرنگترین ئەو کاروچالاکییانەى کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەنجامیان دەدات لە گشت ناوچەکانى گەلەکەمان.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap