ڕۆژى یەکشەممە 20 تشرینى دووەم 2022 ، کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى پێشوازى کرد لە هەریەک لە بەڕێزان جنان جبار و خاتوو روبینا ئەویمەلک و بەیاوەرى بەڕێز بهنام شانى چالاکوانى هاتوو لە بەلجیکا .
و لە دیدارەکەیاندا باس لە ڕێکارەکانى پەرەپێدان و چالاککردنى بزاڤى ڕۆشنبیرى سریانیدا کرا ، و شاندى سەردانیکەر سەرسامى و ڕێزلێنانى خۆى دەڕبڕى بۆ ئەو بەرەوپێشچوونە بەرچاوە و ئەو چالاکییە کاریگەریانەى کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بە بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەکەیەوە ئەنجامیان دەدات.
هەروەها لەلاى خۆشییەوە بەڕێز اوغنا سوپاسى شاندى میوان کرد جەختى لەوە کردەوە کە دەرگاکانى بەڕێوەەبرایەتى گشتى کراوەن بەرامبەر هەمووان بە بێ جیاوازى و ئامادەیى بەردەوام بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ هەموو دەمەزراوەکانى گەلەکەمان بۆ دەوڵەمەندکردنى ڕۆشنبیرى سریانى و بەرەوپێشبردنى.