ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، بێرنارد یوسف، بەڕێوەبەری بەڕێوبەری کەلەپوورو مۆزەخانەی سریانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمى کوردستان، ولە چوارچێوەی شاندی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعروف ،کۆتاى بە گەشتەکەی بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیاهێنا.
ڕۆژى پێنجشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، شاندەکە گەشتەکەی بە سەردانی نووسینگەی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان دەستپێکرد، کە بنکەکەی لە ئەنقەرەیە ، دواتر ڕووی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا کرد، و تیایدا لەلایەن بریکاری وەزیردکتۆرسێردار چەم پێشوازییان لێکرا.
لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێوەبەری مۆزەخانەو کەلەپوورى سریانى، بێرنارد یوسف، باسی لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا کرد، وهەروەها گرنگی نیشاندانى کولتووروهونەر وڕۆشنبیرى سریانى لەو فێستیڤاڵانەى کە بڕیارە لە چەند پارێزگایەکی تورکیا لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوودا سازبکرێن.
هەروەها شاندەکە سەردانی بارەگای دەزگای هەماهەنگی و هاوکاری (تیکا)یان کرد و لەلایەن سەرۆکی دەزگاکە، سێرکان کایلارەوە پێشوازییان لێکرا ولە میانەی سەردانەکەدا، پرسی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان لە هەولێر تاوتوێ کرا، وەک بەڕێوەبەری مۆزەخانەو کەلەپوورى سریانى داوای کرد کە ئەم پڕۆژانە ڕۆشنبیرى و دامەزراوە کولتوورییەکانی سریانی لەخۆ بگرن، هەروەک چۆن دامەزراوە کولتوورییەکانی دیکەی ناوچەکە.
شاندی سەردانکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەشتەکەیدا لە تورکیا بەردەوام بوو، ڕۆژی هەینی 3ی ئایاری 2024، لەوێ سەردانی دەزگای مەعارفى تورکیای کرد، دواتر لەلایەن ئەندامێکی سکرتاریەت، سەلیم جەراحەوە پێشوازی لێکرا، پاشان سەردانى ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ كرد،و لەلایەن جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە، ئۆگوز ئەنیسەوە پێشوازییان لێکرا.
هەروەها شاندەکە سەردانی زانکۆی زانستە تەندروستییەکانی کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆکە، دکتۆر کەمال عیدین پێشوازی لێکرا، شاندەکە بە سەردانێک بۆ سەرۆکایەتی سەنتەری توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆرسام) گەشتەکەی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆتایی پێهێنا.