بەڕێوەبەری پەیمانگەی فەرەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، میوانى مۆزەخانەی سریانییە

ڕۆژى سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە قەزای عەنکاوە، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانی، پێشوازییان لە بەڕێوەبەری پەیمانگەی فەرەنسى بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جۆرج موعەمەر كرد، بۆ تاوتوێکردنی ڕیکارەکانى هاوئاهەنگى هاوبەشی نێوان هەردوولا.
سەردانیکەر گەشتێکی بە بەشەکانى مۆزەخانەکەدا کرد و سەیری سامانە کولتورییەکان و کەلوپەلەکانی کۆکراوەی کرد، ولە میانی سەردانەکەدا هەردوولا باسیان لە ئاسۆی هاوکاری هاوبەش و ڕێگاکانی دامەزراندنی پڕۆژەی داهاتووی نێوان هەردوولادا کرا، کە یارمەتیدەردەبێت بۆ پاراستنی کولتوورى کەمینەکانی ڕۆژهەڵات.
شایەنی باسە پەیمانگای فەرەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (IFPO) ڕێکخراوێکی توێژینەوەی فەرەنسییە و لقى لە ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداهەیە، لە ئێستادا پەیمانگاکە سەرقاڵی ئەنجامدانی پرۆژەیەکە بۆ ئەنجامدانی هەڵکۆڵین لە قەڵای دێرینی هەولێر، کە دەکەوێتە ناوەندی شاری هەولێر.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap