بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە بازاڕی خێرخوازی لە عەنکاوە دەکات

ڕۆژی هەینی 1ی کانونی یەکەمی 2023، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ رمزی ئۆغنا، سەردانی بازاڕی خێرخوازی کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی سێمیرامیسەوە بە هاوکاری کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان بەڕێوەچوو، لە هۆڵی کۆمەڵە لە عەنکاوە، ولەوێ لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، لویزا داود پێشوازی لێکرا.
ئۆگنا لە کاتی سەردانیکردنى لە نێوبازاڕدا جەختی کردەوە لە پاڵپشتی خۆی بۆ کولتوور و کاری دەستی و ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنان لە پڕۆژەکانی بەرهەمی ناوخۆیی کە سروشتی کولتوورى و خێرخوازی هەیە، و کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر پاراستنی کولتوورى گەلەکەمان ولەلایەن نەوەکانى داهاتوودا.
چالاکییەکانی بازاڕەکە کۆمەڵێک نمایش و نمایشی مۆسیقای لەخۆگرتبوو، جگە لە بەشداریکردنی کۆمەڵێک گەنج لە هەردوو ڕەگەز لە نمایشکردنی بەرهەمە دەستکردەکانیان، ئەمەش کاریگەرى هونەری و ڕۆشنبیری و گەنجانەی بۆ بازاڕەکە زیادکرد.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap