ڕۆژی شەممە 24ی حوزەیرانی 2023، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد، لە دانیشتنی پانیلێک کە لە لایەن زانکۆی کوردستان لە هەولێر بە هاوکاری زانکۆی کامبریجی بەریتانی ڕێکخرابوو،
کلدو رمزی اوغنا, جەختی لەوە کرد کە پێویستە گرینکی بە چیرۆک وفۆلکلۆر وکلتوری زارەکی بدرێت ، بەو پێیەی نوێنەرایەتی ناسنامەی گەلان دەکەن، ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە یەکەم وانەیە کە منداڵ لە کاتی پەروەردەکردنیدا فێری دەبێت. اوغنا ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی هەمیشە بەدوایدا دەگەڕێت، لەڕێگەی ئەو زنجیرە بابەتانەی کە لە گۆڤاری “بانیپاڵ”دا بڵاویدەکاتەوە، گرنگی بە میراتی زارەکی و چیرۆکی فۆلکلۆر بدات. ئەم کۆبوونەوەیە لە گفتوگۆدا کۆمەڵێک توێژەر و ئەکادیمی و چالاکوانان لە بواری سریانیدا بەشدارییان تێدا کرد.


















