بەڕێوەبەری گشتی سەردانی زاخۆ دەکات و لەگەڵ دامەزراوە ئاینی و ڕۆشنبیرییەکانی گەلەکەمان کۆدەبێتەوە

ڕۆژی چوارشەممە 2ی تەمموزی 2025 شاندێکى بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی کڵدۆ ڕەمزی ئۆغنا سەردانی شاری زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانیان کرد، و لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی ئایینی و ڕۆشنبیری و دامەزراوەی گەلەکەمان کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی هاریکاری بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی گەلەکەمان کردەوە.لە سەرەتای سەردانەکەدا، شاندەکە لەگەڵ مەترانى کلدانی زاخۆ، مار فیلیکس ئەلشابی کۆبووەوە، ولە دیدارەکەدا باسیان لە گرنگی پشتیوانیکردنى کولتووری گەلەکەمان لە ناوچەکەدا کرد. ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کراوەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو دامودەزگاکانی گەلەکەمان، بەبێ گوێدانە ئاڕاستە یان پێشینەیان.دواتر شاندەکە سەردانی سەنتەری ئیشتاریان کرد لە زاخۆ، لەوێدا بینەری گرنگترین میرات و شوێنەوارە فۆلکلۆرییەکانی سەنتەرەکە بوون، کە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوو و میراتی گەلەکەمان لە ناوچەکەدا بەڵگە دەکات. گفتوگۆکان تیشک خرایە سەر گرنگی گەڕان بەدوای ڕێگاکانی هاوکاری و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ ناوەند بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان لە زاخۆ.بەڕێوەبەری گشتی لە سەردانەکەیدا بۆ زاخۆ، ڕائد جرجیس ئۆراها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە دهۆک و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانی و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی یاوەری بوون.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link