بەڕێوەبەری گشتی لە دهۆک لەگەڵ ستاف و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سریانی دەکات

لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تەمموزی 2025 لەگەڵ ستاف و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە دهۆک کۆبووەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگی هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی کولتوور و ڕۆشنبیریمان کردەوە.

ئۆغنا لە وتارەکەیدا ستایشی کارەکانى ستافی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە دهۆک نیشان دا بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە ڕاسپێردراوەکانیان، جەختی لەوە کردەوە کە تەحەددای ناوخۆیی و ناوچەیی نابێتە ڕێگر لەبەردەم بەردەوامیی کارەکان بە ئامانجی پاراستنى کولتوورمان.ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە “سەرکەوتن لە هەوڵی هەموو لایەکەوە سەرچاوە دەگرێت، کاری تیمی ئەوەیە کە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان جیا دەکاتەوە، ئەمە جگە لە هاوکاری لەگەڵ هەموو دامودەزگاکان، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئەو سەرکەوتنانە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرکەوتنەکانمان خزمەت بە واقیع و دیمەنی کولتووری سریانى دەکەن لە سەرانسەری وڵاتدا بە گشتی. کۆبونەوەکە بە پێزانینی ئۆغنا بۆ ڕۆڵی ستاف و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە دهۆک لە ماوەی ڕابردوودا کۆتایی هات، بەتایبەت ڕۆڵیان لە سازدانی فێستیڤاڵی پەروەردەی مەسیحی بۆ منداڵان، کە بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ یادی ڕۆژی گشتگیری منداڵان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە شارۆچکەی ئەلقوش لە دەشتی نەینەوا ڕێکخرابوو. هەروەها داوای لە سەرجەم ستافەکان کرد لە کاتی چالاکییە ڕۆشنبیری و بۆنە ڕۆشنبیرییەکان کە بۆ ماوەی داهاتوو پلانیان بۆ دانراوە، پشتگیری ئەم هاوکارییە بکەن.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link