بەڕێوەبەری گشتی هەوڵی کادیران و ئەندامانی کولتووری سریانی بەرز دەنرخێنێت

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە هۆڵی مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە قەزای عەنکاوە، لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکان و کادیرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کۆبووەوە، بەمەبەستى بەرز نرخاندى کارەکانیان بە تایبەتی پێشانگەی کتێبی کراوە لە خولی سێیەمی خۆیدا و ئاهەنگی “ڕۆژی منداڵان” کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی عەنکاوە بەڕێوەچووهەروەها بۆ تاوتوێکردنی پلانی کاری داهاتوو.
ئۆغنا جەختی لەوەشکردەوە، “ئەو بەرپرسیارێتییەی کە دەخرێتە سەر کادیرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانیدا، پێویستی بەوەیە دوو کاری گرنگ ئەنجام بدەن، یەکەمیان ئەرکی کارەکەیەتی، کە بە دڵسۆزی و خۆبەخشییەوە جێبەجێی دەکەن، دووەمیشیان ئەوەیە کە کارەکانیان لە لایەنى نیشتمانییەدا بە بەرپرسیارێتی زیاتر و چاودێری زیاتر لە شوێنی کارەکانیاندا ئەنجام بدەن”و داوای بەهێزکردنی هاوکارییەكان دەکات لە کاتی چالاکییەکان و ئەو بۆنانەی کە هیوادارە لە ماوەی ساڵی ئێستادا بەڕێوەبچن.
هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر پلانی کار بۆ ساڵی ئێستا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین چالاکی و بۆنەکان کە بەڕێوەبەرایەتیەکە لە دەڤەرە جیاجیاکانی گەلەکەمان لە ماوەی داهاتوودا ئەنجامی دەدات.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap