بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی سەردانی دامەزراوەی کۆمەڵگەی کلدان و سەنتەری ڕۆشنبیری کلدان لە میشیگان دەکات

کڵدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بەیاوەری وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، ئانو جوهەر، و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە واشنتۆن، تریفە عەزیز، سەردانی دەزگای کۆمەڵگەی کلدانیان کرد لە دیترۆیت، لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی ساڵانەی ئێوارەخوان کە لەلایەن دامەزراوەکەوە لە شاری دیترۆیت، لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا، لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
شاندەکە لەلایەن مارتن مەنا سەرۆکی دامەزراوەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازییان لێکرا.
لە میانەی سەردانەکەدا ئۆغنا کۆپییەکی دەستکەوتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کە لە ماوەی ساڵێکداو لە ژێر سێبەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەستی هێناوە، بەخشییە دامەزراوەکە.
ئۆغنا بە یاوەری جوهەر و مەنا،  ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لەگەڵ سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری کلدان لە دیترۆیت، جودی جۆنا و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەرەکە، ویئام نعمۆ، کۆبووەوە و تیایدا هەردوو لایەن باسیان لە میکانیزم و ڕێگاکانی هاوکاری کرد بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنی بۆنە هاوبەشەکان لە نێوان ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی.
شایەنی باسەڕۆژی هەینی٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣، کلدۆ رمزی ئۆغنا، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە خوانێکی ساڵانەی دەزگای کۆمەڵگەی کلدان لە شاری دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکاکرد.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap