کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداری کرد لە کۆنفرانسی (فرەیی ئایینی لە عێراق… بەڕێوەبردنی فرەچەشنی و تەحەدداکانى جیاوازی)، کە لەلایەن بەشی کۆشکی کۆنفرانسەکانەوە لە ڕۆژی… دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی محمد ڕەزا الشبیبی. و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس و نوێنەر و ڕاوێژکار و کەسایەتییە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان بەڕێوەچوو.
چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە بریتی بوون لە دوو دانیشتنی گفتوگۆ سەبارەت بە فرەچەشنی کولتووری، کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ڕێگاکانی بنیاتنانەوە و پشتگیریکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
لە مەراسیمی کۆتاییدا، بە قەڵغانی کۆنفرانس ڕێز لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی گیرا وەک پێزانین بۆ ڕۆڵی پاڵپشتیکار و بەشداری چالاکانەیدا ، و لەلایەن بەڕێوبەری گشتی بەشی کۆشکی کۆنفرانسەکان، د.مۆنتەسەر سەباح ئەلحەسناوی، پێشکەشى بەڕێوەبەری گشتی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا كرا.





