ڕۆژى هەینی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، كلدو ڕەمزی ئوغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداری لە مەراسیمی پرسەى کارەساتەکەى بەخدێدا کرد کە لەلایەن مار یوسف سێی یونان، پاتریاریکی سريان کاسۆلیک بەڕێوەچوو، بۆ دڵنەوایی گیانی قوربانیانی ئاهەنگە هاوسەرگیرییەکەى قەزاى بەخدێدا ، لە کەنیسەى ماربێهنام و سارا ئەلەفنار لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بە ئامادەبوونی مار ئەڤرام کەریم، پاتریارکی سريان ئۆرتۆدۆکس .
شایەنی باسە شارۆچکەی بەخدێداى سریانى ماڵئاوایی لە خەڵکەکەی کرد، قوربانیانی ئەو ئاگرە دڵتەزێنەی کە لە هۆڵێکی بووکێنى کەوتەوە و ژمارەیەکی زۆری قوربانی لێکەوتەوە و تا ئێستاش چارەنووسی زۆرێکیان نادیارە.




