ڕۆژی یەکشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لیژنەی باڵای ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە لە یانەی کۆمەڵایەتی لاوانی عەنکاوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین ئامادەکاری لۆجستی و هونەری بۆ فێستیڤاڵەکە، کە چالاکییەکانیان لە کاتی جەژنی کریسمس تا سەرەتاى ساڵى نوێدا دەستپێدەکات ، لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ رمزی ئۆغنا، و سەرۆکی ناوەندی ئەکادیمی کۆمەڵایەتی، جەلال حەبیب عەزیز، وسەرۆکی یانەی کۆمەڵایەتی لاوانی عەنکاوە، کەنار باسا، بەشداربوون بۆئامادەکاری هونەری و گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی ناو تۆمارکردن بۆ فێستیڤاڵەکە، کە بەسەرپەرشتی قایمقامیەتى قەزای عەنکاوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنی کۆمەڵایەتی، لە باخچەکانی سەنتەری کۆمەڵایەتی ئەکادیمی لە عەنکاوە.



