ڕۆژی چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری مەراسیمی واژۆکردنی کتێبە نوێیەکەی نووسەر سامی ئەلمالح بوو، بەناونیشانی “فێربوون لە ڕوانگەیەکی فراوانترەوە”، کە لەلایەن سەنتەرى ئەکادیمی کۆمەڵایەتیی ڕێکخرابوو لە هۆڵی گیلگامێش لە قەزاى عەنکاوە.
نووسەر سامی ئەلمالح لە میانەی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی کتێبە نوێیەکەیدا، کە لە لایەن دکتۆر سەمیر سەبری خورانی پێشکەشی ئامادەبووان کرا، ڕایگەیاند ئامانجی کتێبەکەی “وروژاندنی سەرنجە لەسەر بابەت و چەمکی فێربوون و بەشدارييكردنى ڕۆشنایی لەسەر لایەنە بنەڕەتییەکانی چەمکی فێربوون”، وجەخت لەوە دەکەنەوە کە “ئەوە سنووردار نییە بە پێشکەشکردنی قوتابخانە و تیۆرییەکان.” بەلکو چۆنیەتى بەکارهێنانیانە بۆ دروستکردنی فێربوونێکى باش و کاریگەر”.
لە مەراسیمی واژۆکردنی کتێبەکەدا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئانو جەوهەر عەبدوکە، وبەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، و کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و ئارەزوومەندانى بوارى ڕۆشنبیری و ئەدەب بەشداربوون.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، میتاڵى ناوەندی ئەکادیمی کۆمەڵایەتی، لەلایەن وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ئانو جەوهەر عەبدوکە، وچەپکە گوڵێک لەلایەن… بەڕێوەبەری کتێبخانەی سریانی، فەیحا شەمعون، پێشکەشی نووسەر سامی ئەلمالح كرا ،جگە لە کردنەوەی دەرگاى گفتوگۆ بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبووان.
کتێبەکە ئەزموونی کەسیی نووسەر لە بواری پەروەردە و فێربوون و جیاوازی نێوانیان نیشاندەدات و گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ توێژەرانی بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان و لقە ئەکادیمییە نزیکەکان لە چوارچێوەی زانستە مرۆییەکان، بەتایبەتی کۆمەڵناسی و دەروونناسی.
شایانی باسە کە “فێربوون لە ڕوانگەیەکی فراوانترەوە” کتێبێکی نوێیە و لە شەش بەش پێکهاتووە، بەم دواییە لەلایەن نووسەر سامی بێهنام ئەلمالحەوە چاپکراوە و بە (٢٠١) لاپەڕە بە قەبارەی مامناوەند و هەڵگری ژمارەی (٧٢)ه لە چوارچێوەی زنجیرەی ڕۆشنبیری سریانی/ کتێبخانەی سریانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی.